هێڤیدار ئه‌حمه‌د: پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتی كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەخرێتە دەنگدانەوە و تیایدا پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی کراوە.

هیڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووه‌، "لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا پاشەکەوتی مووچە گەرەنتیکرا، کە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران بکرێتەوە و وەزارەتی دارایی رێنمای دەردەکات کەی و چۆن ئەو پارەیە بدرێتەوە".

دەشڵێت: "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستانی روونکردووەتەوە، کاتێک حکومەت پارەی هەبوو و پاشەکەوتی مووچەی نەدا، ئەوا حکومەت بەرپرسیارە و دەبێت لە حکومەت قبوڵ نەکرێت".

باسی لەوەشکردووە، "ئەولەوییەتی داهاتی ئەم پڕۆژە یاسایە، بۆ پێداچوونەوە و بەرزکردنەوەی، ئەوانەی کەمترین مووچەی خانەنشینییان هەیە، 220 هەزار لانی کەم دەکرێتە 300 هەزار دینار".

ڕوونیشیکردووەتەوە، "رۆژی یەکشەممە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەخرێتە دەنگدانەوە و هەر لەم مانگەدا پەسەند دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم یاسایە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی پڕۆژەکانی دیکەی چاکسازین لە بواری، داهات، خەرجی، ئیدارای، گومرک و نەوت و ..هتد".

راشیگەیاندووە، "دەنگۆیەک بڵاوبووبووەوە کە ئەندامانی پەرلەمان مەرجی تەمەنییان هەڵگرتووە بۆ خانەنشینی، ئەسڵ و ئەساسی نییە".

هــ. ر


PM:11:08:08/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو