نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزتر بوه‌وه
وێستگە نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌می 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزتر بوه‌وه و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 64 دۆلار و 54 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 70 دۆلار و 45 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه عیراق وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت دوچاری پشێوییه‌كی مه‌ترسیداربووەتەوە، ئەمەش دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
هاوكات فه‌رمانبه‌ره ئه‌مریكییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش له‌سه‌ر داوای واشنتن وڵاتیان جێهیشتووه.
هــ. ر
AM:08:23:06/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت