ئێران: وهڵامی نامهكهی ئهمریكامان دایهوه
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی نامەکەی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، وەڵامێکی گونجاوی واشنتۆنیان داوەتەوە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامێکی گونجاوی نامەکەی ئەمریکایان داوهتەوە، لەڕێگەی باڵیۆزی سویسرا لە تاران، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران دەکات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بڵاویکردەوە، کە لە رێگەی دیلۆماتکارێکیانەوە لە ئێران، لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، نامەیەکی واشنتۆنیان گەیاندووەتە تاران.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ناوەرۆکی نامەکەی واشنتۆن و تاران بڵاونەکردووەتەوە.
له لایهكی دیكهوه، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای رووداوی کوژرانی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، "واشنتۆن بە نامەیەک پەیامێکی بێشەرمانەی لە رێگەی باڵیۆزی سویسراوە گەیاندووەتە تاران و ئێمەش بە نامەیەک وەڵامێکی توندمان داوەتەوە".
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانوونی دووەمی 2020، بەهۆی بۆردومانکردنی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران و حەشدی شەعبی کوژراون.
هــ. ر
AM:08:50:04/01/2020
ئهم بابهته 8964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت