وێنە و ڤیدیۆ.. دەرکەوتنە نوێیەکەی هەیفا ستەیجی قاهیرەی هەژاند

‌هەیفا وەهبی



وێستگە نیوز- 
دەرکەوتنە نوێیەکەی هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی لە سەری ساڵی نوێدا ستەیجی قاهیرەی پایتەختی میسڕی هەژاند. 

هەیفا لە ئاهەنگێکدا کە لە یەکێک ئۆتێلە گەورەکانی قاهیرەی پایتەختی میسڕ بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٠ وە بۆی سازکرابوو بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت و سەرنجی ئامادەبووان و میدیاکانی بۆ خۆی برد. 

هەیفا لە ئاهەنگێکی پڕ لە ئامادەبوواندا بە عەزیەکی سەوزی سەرنڕاکێش و قژێکی زەردەوە دەرکەوت چەندین گۆرانی کۆن و نوێی خۆی پێشکەش کرد. 

لە یەکێک لە ڤیدیۆکانی ئاهەنگەکەشیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوەتەوە هەیفا وەهبی یەکێک لە هەوادارەکانی ماچ دەکات. 


ش . ر 


PM:08:49:02/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 30844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو