ڤیدیۆی خیانەتەکەی بۆ ئامادەبووانی ئاهەنگەکە نمایش کرد



وێستگە نیوز- 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ماوەی چەند رۆژێکە ڤیدیۆیەک بووەتە جێی سەرنج کاتێک کوڕێک لە رۆژی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا ڤیدۆی خیانەتی کچەکە پیشانی ئامادەبووان دەدات. 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کچەکە تەنها خیانەتی لە هاوسەرەکەی نەکردووە بەڵکو خیانەتی لە خوشکەکەشی کردووەو لەگەڵ هاوسەری خوشکە دووگیانەکەیدا کات بەسەر دەبات. 

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی چین رووداوەکە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ناوچەی فوجیان لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویداوە. 

بەپێی راپۆرتەکان ماوەی ڤیدیۆکە کە خیانەتی خانمی بووک لە زاوا پیشاندەدات پێنج خولەکە و لەوکاتەدا زاواکە بە بووک دەڵێت، "پێتوایە نازانم تۆ خیانەتم لێ دەکەیت؟" لەکاتی پیشاندانیدا ئامادەبووانی ئاهەنگەکە تووشی شۆک بوون و بوکیش بە توڕەییەوە گوڵەکەی دەستی فڕێداوەو لە ئاهەنگەکە چووەتە دەرەوە.


ش . ر 



PM:04:23:01/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 17540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو