ترەمپ لەسەر ئەو فیلمە کۆمیدیەی تێیدا رۆڵی بینیوە دەدوێت

‌دیمەنێک لە فیلمی home alone 2


وێستگە نیوز- 
دۆناڵد ترەمپ ئەو فیلمەی بەر لە چەند ساڵێک بە دیمەنێکی کورت بەشداری تێدا کردووە بە " مەزن" وەسف دەکات. 

ساڵی 1992 فیلمی home alone 2  بەرهەمهات، لەو کاتەدا لە دیمەنێکی کورتی فیلمەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەردەکەوێت لە ئەگەر ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەدا. 

لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەشداریکردنی لەو فیلمەدا ، ترەمپ وتی، " فیلمێکی مەزنە لە گەورەترین ئەو کارانەیە کە بۆ جەژنی سەری ساڵ بەرهەمهاتووە". 

ترەمپ وتیشی، " فیلمێکی باشە، ئەوکات کە بەشداریم کرد زۆر لە ئێستا گەنجتر بووم، بۆ من شانازییە بەشداریم تێدا کردووە، کارێکی گەورەیە بۆ جەژنی سەری ساڵ، یەکێک لە گەرەترین کارەکانە". 

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەشداریکردنی لەو فیلمەدا بازرگان و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی بوو، ماوەی دیمەنی بەشدارییەکەی لە 10 چرکە تێپەڕ ناکات و لە دیمەنەکەدا رێگە پیشانی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە دەدات کە چۆن بگاتە ئەو هۆتێلەی رووی لێ کردووە. 

فیلمی home alone 2  ساڵی 1992 بەرهەمهات و تەواوکەری بەشی یەکەمی فیلمەکە بوو، ژانری فیلمەکە کۆمیدی خێزانیە ، باس لە منداڵێک دەکات کە تەواوی خێزانەکەی بۆ بەسەر بردنی پشووی سەری ساڵ روو لە ویلایەتی فلۆریدا دەکەن لە کاتێکدا منداڵەکەکە بە رێگەیەکی هەڵەدا بەرەو نیویۆرک دەڕوات بۆ ئەوەی چاوی بە دوو دز بکەوێت کە لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا هەوڵیاندا ماڵەکەیان بدزن. 


ش . ر 





PM:12:19:25/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو