وێنەکانی میلانیا ترەمپ لە ١٧ ساڵیدا ناتوانی بیناسیتەوە

‌میلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ


وێستگە نیوز- 

لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان چەند وێنەیەکی میلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستاودەستی پێدەکرێت و دەڵێن " ناتوانی بیناسیتەوە". 

میلانیا لەو وێنانەیدا شێوەو روخساری تەواو جیاوازە لەو شێوەیەی ئێستا پێی دەردەکەوێت، تەنانەت بەجۆرێکە ئەگەر وێنەکانی ببینیت هەتا پێت نەوترێ ئەوە میلانیایە مەحاڵە بیناسیتەوە. 

میلانیا ترەمپ لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی سلۆڤینیایە و لە سەرەتای لاوێتیدا ئەوکاتەی تەمەنی ١٦ ساڵ بووە لە وڵاتەکەیدا نمایشکاری جلوبەرگ بووە و کاتێک تەمەنی گەیشتووەتە ١٧ ساڵ و ستاین جیرکۆ-ی فۆتۆگرافەر چاوی پێی کەوتووە داوای لێ کردووە بەشداری ئەلبومێکی وێنەیی بکات. 

هەر ئەو فۆتۆگرافەرەش بووە هۆی بەناوبانگ بوونی میلانیا و بووە بەهۆیەوە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا گرێبەستێکی بازرگانی لەگەڵ دەزگای نمایشی جلوبەرگ لە شاری میلان-ی وڵاتی ئیتاڵیا واژۆ کرد و دواتریش هەر بۆ کاری نمایش چووە وڵاتی فەڕەنسا. 



ش . ر


AM:11:05:18/12/2019












ئه‌م بابه‌ته 62100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو