په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كات
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاژه یاسای رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش لە سێ تەوەر پێكدێت.
لە تەوەری یەكەم دا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) دەكات، كە ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پەسەندی كرد و ناردییە پەرلەمان.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ده‌نگدانە له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
ھەروەھا بڕیارە ھەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عیراق) بكات.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات و ئاڕاستەی لیژنەکانی دارایی و یاسایی دەکات بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادە بکەن.
وتیشی: "ئەو فراکسیۆنانەی لە حکومەتدان ئەگەر تێبینیان لەسەر پڕۆژەکە نەبوو، ئەوە پڕۆژەکە بە زوویی راپۆرتی لەسەر ئامادە دەکرێت، دەمێنێتەوە سەر ئەو فراکسیۆنانەی کەلە حکومەتدا نین و تێبینی و سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکە چی دەبێت".
شوان کەریم زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یاسای چاکسازی لەسەر مووچەی پلە باڵاکانە کە هاوشێوەی عیراقی لێدێت و هەڵدەوەشێنەوە و ئەوەی تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت كه 50 ساڵی ته‌واو كردبێت و 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت خانه‌نشین ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی باسكرد: بڕێكی زۆری بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆ ده‌رماڵه‌كان ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ده‌بێت رێكبخرێته‌وه، بۆ نمونه كارمه‌ندی كاره‌با هه‌یه رۆژانه به‌سه‌ر ستوونی كاره‌بادا سه‌رده‌كه‌وێت به‌هێنده‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌پشتی مێزێك دانیشتووه ده‌رماڵه‌ی نییه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌مانه دوای په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان و ره‌وانه كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێده‌ربكات.
لای خۆیه‌وه ئەبو بەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پڕۆژه یاسای چاكسازی كه حكومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كریَت، هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌و لابردنی هه‌ر نادادیه‌ك كه‌له سیستمی مووچه‌دا هه‌بێت.
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی چاكسازی نییه، به‌ڵكو چاكسازی راسته‌قینه به‌وه‌ده‌بێت كه داهاتی نه‌وت شه‌فاف بێت و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و ناوخۆ و فڕۆكه‌خانه ئاشكرا بكرێت، به‌جۆرێك كه هاوڵاتییان گومانه‌كانیان بڕه‌وێته‌وه".
هه‌ڵه‌دنی کە فراکسیۆنەکەی خاوەنی پێنج کورسی پەرلەمانەو لەم خولەدا ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندووە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پڕۆژه یاسای چاكسازی زیاتر بۆ مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان و خانەنشینی نایاسایی و دەرماڵەکانە، بەلای مووچەی خانەنشینی مەدەنیدا نایات، رەنگە بۆ داهاتوو باسی ئەوانەش بکرێت.
هــ. ر
AM:09:08:16/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت