داعش هێرشێكی نوێی كرده‌سه‌ر سنوری پارێزگای دیاله
وێستگه نیوزـ
چه‌كدارانی داعش هێرشێكی دیكه‌یان كرده‌سه‌ر سنوری پارێزگای دیاله و ئه‌مجاره‌یان له قه‌زای مه‌نده‌لی دروستبونی ته‌موژیان قۆسته‌وه و له پارێزگای دیاله هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزێكی سه‌ربازی و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی نه‌دا-ی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ربه پارێزگای دیاله دروستبوونی ته‌م و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینینیان قۆسته‌وه و هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزێكی سه‌ربازی.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعشدا چوار سه‌رباز كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێزێكی ئه‌منی چوارده‌وری شوێنی هێرشه‌كه‌ی گرتووه و برینداره‌كانی گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیشی گواسته‌وه بۆ پزیشكی دادی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان له سنوری پارێزگای دیاله كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عیراق و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز برینداربوون، له گه‌ڕه‌كی ریاز-ی باشوری كه‌ركوكیش، هێرشێكیان ئه‌نجامدا و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراقیان كوشت.
PM:11:29:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت