ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئینچه‌رلیك له ئه‌مریكا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنی دا به داخستنی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینچه‌رلیك، وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سەر وڵاتەکەی بداته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی A Haber، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌پێویستی زانی ئه‌مریكا بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن به‌جۆرێك نه‌دات كه بواری چاره‌سه‌ری تێدا نه‌مێنێت.
وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه توركیا وه‌ڵامی بۆ هه‌ر سزایه‌كی دیكه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌دوریشی نه‌زانی وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینچه‌رلیك به رووی ئه‌مریكادا دابخات ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویستی كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر داخستنی بنكه‌ی كوراچیك به رووی وڵاتانی ئه‌وروپادا كرد.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بۆ دانپێدانان به كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌ردۆغان وتی: "ئه‌وه هه‌نگاوێكی ته‌واو سیاسییه و هیچ سه‌نگێكی نییه".
PM:10:56:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت