تەمومژ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغداى راگرت


وێستگە نیوز-
فڕۆكەخانەی بەغدا ئاشكرایكرد كە بەهۆی خراپی كەش و هەوای لە ئەنجامی دروستبوونی تەمومژێكی چڕ گەشتە ئاسمانیەكان راگیراوە.


ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدا ئاشكرایكرد "بەهۆی خراپی كەش و هەواو نەبوونی بینین لە ئەنجامی تەمومژی زۆر، هاتوچۆی ئاسمانی بۆ ئەمڕۆ راگیراوە لە بەیاننیەوە، كە رێژەی بینین گەیشتبوویە سفر".

ئاشكراشیكردووە كە لە ئەگەری باشبوونی كەش و هەواو گونجاوی بۆ گەشت بە پێی ئەوەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ بینین دیاریان كردووە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.

راگەیەندراوەكە داوای لە گەشتیاران كراوە كە لە دۆخەكە تێبگەنن كە بەهۆی سەلامەتی گیانی ئەوانەوەیە ناكرێت گەشتەكان ئەنجام بدرێن.

د.ح
 


AM:11:51:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو