ئەڵمانیا دەرگاکانی بە ڕووی پەنابەراندا دەکاتەوە
وێستگە نیوز-
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵانی داهاتوودا دەرگاکانی بە ڕووی "کرێکارانی بەهرەدار"دا دەکاتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە ستراتیژیەتی حکومەتی ئەڵمانیدا بایەخ بە وەرگرتنی پەنابەرانی خاوەن بەهرە و لێهاتوو دەدرێت ، سەرەتای پرۆسەکەش رەنگە وەرگرتنی پەنابەرانی مەکسیک و بەرازیل و هیندستان و ڤێتنام بگرێتەوە.
بڕیاروایە رۆژی دووشەمەی ئەم هەفتەیە حکومەتی ئەڵمانیا لوتکەیەک ئەنجامبدات لەگەڵ ئەمریکا و ناوەندە ئابورییەکان و سەندیکای کرێکاران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی راکێشانی کرێکارانی لێهاتوو بۆ وڵاتەکەی، پێشبینی دەکرێت یاسای وەرگرتنی کرێکارانی بەهرەدار لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٠ وە بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی رێگەخۆشکەر بۆ هاتنی کرێکارانی پیشەگەر بۆ ئەڵمانیا.
پێشتریش ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەمنزیکانە گفتوگۆ دەکەن لەسەر رێگەیەک بۆ چالاککردنی یاسای کۆچی کرێکارانی شارەزا و لێهاتوو بۆ ئەڵمانیا.
ش . ر
PM:06:51:14/12/2019
ئهم بابهته 7008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت