بۆچوونی رەوتی سەدر لەسەر كاندید كردنی سودانی بۆ سەرۆكایەتی وەزیران

‌موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر

وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی رەوتی سەدر لەسەر هەواڵی كاندید كردنی محەمەد شیاع سودان دێتە دەنگ و بە " گەندەڵ" ناوی دەبات.

ساڵح محەمەد ئەلعیراقی نزیك لە موقتەدا سەدر كۆمێنتی لەسەر دیاریكردنی سودانیداوە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران و نوسویەیت "شیاع پاڵێوراوێكی حزبە گەندەڵەكانە، ئەو تێ ناپەڕێت".

مەبەستی ناوبراو ئەوەیە كە ئەوان رێگە نادەن سودانی ببێتە سەرۆكوەزیران و لە پەرلەمان رێگری دەكەن.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی نزیك لە حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد كە محەمەد شیاع سودانی دیاری كراوە تا پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت و سبەینێ لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە رادەسپێدرێت.

د.ح

 


PM:02:48:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت