پاش پۆمپیۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكاش هەڕەشە لە لایەنگرانی ئێران دەكات


وێستگە نیوز-
پاش پۆمپیۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق پەیامێكی بڵاو كردەوە و جەخت لە هەڕەشەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردەوە سەبارەت بەو هێرشانەی دەكرێتە سەر هێزەكانیان لە عیراق.


لە راگەیەندراوێكدا باڵپیۆزخانەی ئەمریكا ئاشكرایكرد "بەكرێگیراوانی ئێران ماوەی رابردوو چەند هێرشێكیان كردۆتە سەر ئەو بنكانەی لە عیراق هێزە عیراقی و ئەمریكی و هاوپەیمانەكانی لێیە".

باس لەوە دەكات كە "لە 9ی ئەم مانگەدا بە مووشەك هێرش كراوەتە دامەزراوەیەكی عیراقی لە نزیك كۆمەڵگای فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی و بەهۆییەوە پێنج سەربازی عيراقى بریندار بوون، دوانیان دۆخیان مەترسیدارە، بەدوای ئەویشدا 11 مانگ بە هەمان شێوە بە مووشەك هێرش كراوەیەوە سەر فڕۆكە خانە".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەوان بۆ سلامەتی گیانی سەربازە عیراقییەكان دەپاڕێنەوە تا بەزووی چاك ببنەوە، هاوكات باس لەوە دەكات كە وەڵامیان دەبێت بۆ هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئەوان و هەوپەیمانەكانیان.

لە كۆتایدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت "پێویستە ئێران رێز لە سەروەری دراوسێكانی بگرێت و بە خێرایی بوەستێت لە هاوكاریكردنی لایەنی سێهەم لە عیراق لە سەرجەم ناوچەكان".

ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە دێت شەوی پێشوویش مایك پۆمپیۆ هۆشداری دایە ئێران و هەڕەشەی ئەوەی كرد بەرامبەر هەر هێرشێكی دیكە كاردانەوەیان دەبێت

د.ح
 


PM:02:27:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو