بە تاوانی گەندەڵی 10 ساڵ زیندانی بۆ عومەر بەشیر بڕایەوە
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ دادگای سودان بڕیاریدا بە 10 ساڵ زیندانی بەسەر عومەر بەشیر سەرۆكی پێشووی وڵات بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی.
ئەمڕۆ لە خەرتومی پایتەختی سودان دانیشتنی دادگایی كردنی عومەر بەشیر سەرۆكی سودان بەڕێوە چوو، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی كە لەدژی بەرزكرابوویەوە.
لە ئەنجامدا دادگا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەشیردا سەپاند كە ماوەی 30 ساڵ سەرۆكی سودان بووە.
تیمی بەرگری رەخنە لە حوكمەكە گرت و رایگەیاند كە دادگاییەكە لە دۆخێكی ئاساییدا بەڕێوە نەچووە و بە بڕیارێكی سیاسی داناوە.
د.ح
PM:12:44:14/12/2019
ئهم بابهته 2376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت