ئەڵماس فازڵ: وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هاریكاری 1033 ھاوڵاتی کەمدەرامەتى كەركوك دەكات

‌ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

وێستگە نیوز-
ئەڵماس فازڵ بڕیاردەری فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد كە كوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رەزامەندی نیشانداوە بۆ هاریكاری 1033 ھاوڵاتی کەم دەرامەتى كەركوك.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "لە دوای ئەوەی لە رێگای دوو نوسراوەوە جیاوە ناوی ھەزار و سی و سێ (1033) ھاوڵاتی کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و شایستەی شاری کەرکوکمان ئاڕاستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، بەمەبەستی دابینکردنی ھاوکاریی کۆمەڵایەتی".

ئاشكراشكیرد كە "خۆشبەختانە وەزیر ڕەزامەندیی لەسەر نوسراوەکانمان دەربڕی و لە ئێستاشدا لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەکانی بەرێوبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کەرکوک رێکارە یاساییەکان بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر و رۆژانە لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو خێزانانە دەکرێیت و دواتریش سەردانی ماڵەکانیان دەکەن تاوەکو بە زووترین کات کارە پێویستەکانیان بۆ ئەنجامبدەن".

د.ح
 


AM:11:46:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو