سەدر سەرجەم دەزگاکانی خۆی داخست



وێستگە نیوز- 
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگە تایبەتەکەی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەرجەم دەزگاکانی خۆی داخست. 

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە فەرمانی خۆی دەزگاکانی سەر بە رەوتی سەدر سەرجەمیان دادەخرێن. 

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، " بە فەرمانی ڕێبەری پیرۆزمان موقتەدا بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم دەزگاکانی سەر بە رەوتی سەدر بە تەواوی بۆ ماوەی یەک ساڵ". 

ئەوەش روون کراوەتەوە، " بڕیارەکە داخستنی سەرجەم دەزگاکان دەگرێتەوە جگە لە ئارامگای شەهید سەعید سەید محەمەد سەدر و کوڕەکەی، نوسینگەی تایبەتی سەدر، یەکەکانی سەرایا سەلام".  

ئاماژە بەوەش کراوە، " سەرپەرشتی گشتی نوێژی هەینی بە نوسینگەی تایبەتی سەدرەوە دەبەسترێتەوە". 



AM:12:09:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 10128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت