بەغدا پارەی مووچەی مانگی 12 ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نارد



وێستگە نیوز- 

حکومەتی فیدراڵی عێراق مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2019ـی ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە پارەکە خراوەتە سەر ژمارە بانکیی وەزارەتی دارایی. 
 
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق  رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە 11-12-2019 ‏حکومەتی فیدراڵی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ‏ناردووە، ئێمەش رۆژی پێنجشەممە پارەکەمان خستووەتە سەر ‏ژمارە بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".‏
 
بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی‎ ‎عێراق ‏باسی لەوەکرد، ‏لە رۆژی پێنجشەممەوە وەزارەتی دارایی دەیانتوانی پارەکە ‏وەربگرن و بەپێی رێوشوێنەکانی خۆیان دابەشیبکەن.‏
 
بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی فیدراڵی عێراق مانگانە بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ‏هەرێمی کوردستان دەنێرێت.‏


سەرچاوە: رووداو 


PM:08:52:13/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 13948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت