ئەمریکا و چین گەیشتنە رێککەوتنی بازرگانی



وێستگە نیوز- 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین ئەمڕۆ هەینی گەیشتنە رێککەوتنێکی بازرگانی گەورەو رێککەوتنەکەش بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگی بازرگانی چەند ساڵەی نێوانیان. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تویتێکیدا لە تۆڕی تویتەر نوسیویەتی، "لەگەڵ چین رێککەوتین لەسەر هەنگاوی یەکەم ، چین رەزامەندی دەربڕی چاکسازی گەورە ئەنجامبدات و رێژەی زۆر لە بەرهەمە کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی وزە و پێدوایستی پیشەسازی و شتی دیکەش لە ئێمە بکڕێت". 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا باجی سەدا ٢٥ لەسەر هەندێک کاڵای چینی دەهێڵێتەوە ، لەگەڵ مانەوەی باجی سەدا ٧.٥ لەسەر زۆربەی کەلوپەلەکان". 

ترەمپ وتیشی، وڵاتەکەی سیاسەتی نوێی باج بەسەر چین-دا ناسەپێنێت کە بڕیاربوو لە ١٥ ی ئەم مانگەوە جێبەجێی بکات. 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، ئیدارەکەی بەخێرایی دەستدەکات بە گفتوگۆ دەربارەی رێککەوتنی هەنگاوی دووەم پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەم رێککەوتنە زۆر تایبەتە بۆ هەموو لایەک، سوپاس بۆ ئێوە". 


ش . ر 





PM:07:27:13/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت