نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە بۆریس جۆنسن کرد
نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن
وێستگە نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە كرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا.
ئەمڕۆ هەینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بۆریس جۆنسن کرد و سەرکەوتنەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسفکرد.
لەو رووەوە سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردایه‌تی و روانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا".
ئەوەشی وتووە: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به رێز و پێزانینه‌وه له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانین و به په‌رۆشه‌وه خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمانین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات و دەڵێت "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم".
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا کە رۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ هەینی ئەنجامە بەراییەکان راگەیەندران، پارتی پارێزگاران بەسەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن، 368 کورسی لەکۆی 650 کورسی بەدەستهێنا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بۆریس جۆنسن
جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن،
سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا
به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارته‌كه‌تان پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستیهێنا. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردایه‌تی و روانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانین و به په‌رۆشه‌وه خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمانین.
دووباره پیرۆزبایی له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكومه‌تی داهاتووتان و ئارامی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ گه‌لی به‌ریتانیا ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
13/12/2019
PM:02:57:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت