بههۆی رووداوی هاتوچۆ له شارهكانی ههولێر و سلێمانی چوار برینداری لێكهوتهوه
دیمەنی وەرگەڕانی بی ئێم-ێک لە هەولێر
وێستگه نیوز ـ
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ههینی 13ی كانوونی یهكهمی 2019، لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیادا لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی چوار کەس برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێمی تایبەت بە هۆی تیژرهویی و تەڕبوونی شەقامەکە بە ئاوی باران کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو".
ئاماژهی بهوهشداوه، "بەهۆی تیژرۆیی و تەڕبوونی شەقامەکە بە ئاوی باران، شۆفێرەكە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەسەر شۆستەی پردی ناوەندی شەقامەکە کەتووە و خۆی کێشاوە بە چەند دارێکی جوانکاری و ستوونی کارەبا، پاش رۆیشتنی لەسەر پردی ناوەندی شەقامەکە بۆ مەودای 80 مەتر ئینجا وەستاوەتەوە".
ئهوهشی زیاد كردووه، "جگە لە زیانی ماددی شۆفێرەکەش بە سەختی بریندار بووە".
هاوکات لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای تاسلوجە-سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری کیا، بەهۆی تیژڕەوی و بێئاگایی لە دۆخی ڕێگاکە، بەرەو سایدی بەرامبەر رۆشتووە و وەرگەڕاوە".
ئاماژەییان بەوەشکردووە، "شۆفێرەکە و دوو سەرنشین برینداربوون".
ساڵانە لەهەرێمی كوردستان چەندین رووداوی لەوشێوەیە روودەدەن، بەرپرسانی هاتوچۆش بەردەوام هۆكاری رووداوەكان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بەیاساو رێنماییەكانی هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە، ئەمەش لەكاتێكدا زۆربەی رێگاوبانەكانی هەرێم لە رووی كوالێتییەوە لەئاستی پێویستدا نین و چەندین گرفتی نەبوونی هێماو خراپی رێگاكانی هەیە.
هــ. ر
PM:02:11:13/12/2019
ئهم بابهته 2012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت