قاچاخچیه‌كی كورد له ئیتاڵیا ده‌ستگیر كرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی تۆڕێكی قاچاغچییان ده‌ستگیركردووه، كه ده‌یان په‌نابه‌ریان له یۆنانه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ باشووری ئیتاڵیا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی ئیتاڵیا، یه‌كێك له‌و تۆڕانه‌ی ده‌ستگیركراون، كوردێكی سووریا سه‌رۆكایه‌تی كردووه و یه‌كێكیشیان هاوڵاتییه‌كی ئیتاڵیایه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، په‌نابه‌ره‌كان له وڵاتانی خۆیانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته توركیا و له‌وێوه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ یۆنان و پاشان گرووپه قاچاغچییه‌كان له ئه‌سیناوه ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان كردووه.
هــ. ر
AM:11:55:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت