كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هۆشداری له به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی دژه شێرپه‌نجه ده‌دات
ئەو دەرمانەی دەستی بەسەردا گیراوە
وێستگه نیوز ـ
كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له ده‌رمانێك ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به نرخێكی گران به تووشبوانی شێرپه‌نجه فرۆشراوه، به‌ڵام ساخته بووه.
له راگه‌یاندراوێكی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هه‌رێم هاتووه: "هاووڵاتیان ئاگادارن، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوون و چاودێری ده‌رمان كه پێكهاتووه له دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو و ئاسایش و به هاوكاریی پۆلیسی شاره‌وانی، ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانێكدا گیراوه گوایه ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه‌یه به نرخێكی زۆر گران به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرا كه ساخته و نایاسایی بووه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هه‌ركه‌سێك ئه‌م به‌ناو ده‌رمانه‌ی كڕیوه ده‌توانێت سه‌ردانی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بكات بۆ تۆماركردنی سكاڵا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان".
ده‌رمانه‌كه ناوی (natures hops) و وه‌ك ده‌رمانی دژه شێرپه‌نجه به هاوڵاتیان فرۆشراوه.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە: هەروەها وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ هاوڵاتیان، ئەم بەناو دەرمانه، تەنانەت هەموو دەرمان و تەواوکەری خۆراکی و گیادەرمانەکان کە لەلایەن دامەزراوەکەیانەوه دەستیانبەسەردادەگیرێت، پشکنینیان بۆ نەکراوه و دوای دەستبەسەرداگرتنیشیان پشکنینیان بۆ ناکرێت، بەڵکو راستەوخۆ لەژێر چاودێریی دامەزراوه پەیوەندیدارەکانەوه، لەناودەبرێن.
هــ. ر
AM:11:05:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت