كارمه‌ندێكی كاره‌با له‌كاتی ئه‌ركدا گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابوردوو كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌كاتی كاركردندا له شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی هۆگر عه‌زیز، له‌كاتی چاككردنه‌وه هیڵێكی كاره‌با ئه‌و كارمه‌نده كه ته‌مه‌نی 38 ساڵ بووه به‌ر ته‌زووی كاره‌با كه‌وتووه و له‌ناو سه‌به‌ته‌ی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستداوه.
هــ. ر
AM:10:44:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت