فه‌خره‌دین ئه‌ڵتون، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له چه‌ند جریوه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندوه كه ره‌فتاری هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌ڵتون دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه و بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به ئه‌رمه‌نه‌كان كه هه‌ردوكیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه ده‌ركراون، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و دوو بڕیاره سودیان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا نابێت و داواشی له ئه‌رمه‌نه‌كان كرد دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه كه به‌وته‌ی ناوبراو مه‌به‌ست لێی شكستهێنانه به چاره‌سه‌ركردنی ناوكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌رمه‌نه‌كان.
PM:11:20:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوهتهوه