وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌رییه و جه‌ختی كرده‌وه كه "به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری موچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ناكرێت".
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 له باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه یاسای چاكسازی دڵنیایی دا و رایگه‌یاند: رێگه به هیچ كه‌س ناده‌ن موزاده‌یه به قووتی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكات و وتی: "به دڵنیاییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ناكرێت".
وتیشی: ئه‌وانه‌ی به ده‌ر له یاسا خانه‌نشین كراون هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و رونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی شایسته بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بێت و به وه‌زیر خانه‌نشین بووه، راست ده‌كرێته‌وه و به شایسته‌ی خۆی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ش رۆژێك وه‌زیر نه‌بوونه و به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین بوونه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانیش رایگه‌یاند، هه‌موو پاسه‌وانان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، له پرۆژه یاساكه‌ش وه‌ك به‌ندێكی سه‌ره‌كی باس له رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی به‌رپرسان كراوه.
جوتیار عادل وتیشی: هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری (وحده حسابی)یان ده‌بێت و رێكده‌خرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك شوێن سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه بكات، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سته‌ی نیشتمانی خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وه كاره‌كانیان رێكبخرێنه‌وه.
PM:10:45:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت