به‌ڤیدیۆ.. هێزێكی سوریا روبه‌ڕوی كاروانێكی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
هێزێكی سه‌ربازیی سوریا كه ئه‌ركیان پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆیه له رۆژئاوای كوردستان رێگه‌یان له كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گرت و نه‌یانهێشت به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕن.
سایتی روسیا توده‌ی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه پیشانی ده‌دات هێزه‌كه‌ی سه‌ربه سوپای سوریا له شاری حه‌سه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به ناوچه‌كه‌دا بڕوات و ناچاری كردوه به‌شوێنی خۆیدا بگه‌ڕێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه، سوپای توركیا له‌شكركێشیی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانیش، ئه‌مریكا چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌و وڵاته هێشته‌وه.
PM:09:29:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 8168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت