خۆپیشاندەرانی تەحریر حاشا لە رووداوی هەڵواسینی "بكوژەکە"ی وەسبە دەكەن


وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی بەغدا قەناس بەدەستێكیان گرت و پاش كوشتنی تەرمەكەیان لە گۆڕەپانی وەسبە هەڵواسی، خۆپیشاندەرانی لە تەحریر ئیدانەی ئەو كارەیان كرد.

ئەو كەسەی هەڵواسراوە خۆپیشاندەرانی توڕەی گۆڕەپانی وەسبە دەڵێن قەناس بەدەستێكە كە دوای كوشتنی پێنج كەس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گروتویانە و پاش كوشتنەوەی تەرمەكەیان هەڵواسیوە.

لە بەرامبەردا خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بەیاننامەیەكیان بڵاو كردۆتەوە و تێدا ئیدانەی ئەو رووداوە دەكەن، باس لەوەش دەكەن كە ئەوان خۆپیشاندانەكەیان ئاشتی بووە و دژی خوێنرێژین و ئەو جۆرە تاوانبارانەش پێویستە رادەستی یاسا بكرێن.

بە پێی راگەیاندراوی خۆپیشاندەرانی بەغدا ئەو كەسە لەژێر كاریگەری دەرمانی بێهۆشكەردا و ئەم بەیانییە ژمارەیەك خۆپیشاندەری لەسەر بانی ماڵەكەیەوە كوشتووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هیچ رێگری و كاردانەوەیەكیان نەبووە، دواتر ئەوە روویداوە.

لە كۆتایدا خۆپیشاندەران دەڵێن ئەو رووداوە نەخوازراوە و دژین و حاشای لێ دەكەن و رێگەش نادەن شۆڕشەكەیان ناشرین بكرێت.

د.ح
 


PM:02:57:12/12/2019






ئه‌م بابه‌ته 7456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو