كه‌شناسی هه‌رێم: باران و به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بارانبارین له كاته‌كانی شه‌ودا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله، سلێمانی 11 پله، دهۆك 12 پله،
كه‌ركوك 8 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران، ئاستی بارانبارین مام ناوه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه هاتووه: هه‌ولێر 14 پله، سلێمانی 8 پله، دهۆك 9 پله، كه‌ركوك 8 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:29:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 8580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت