بە ڤیدیۆ.. ته‌رمی چیا له سلێمانی به خاك سپێردرا
دیمەنێک لە رێورەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی چیا ناسر
وێستگه نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 تەرمی چیا ناسر، یەكێك لەئەندامانی ئەو خێزانەی لەلایەن باندێكەوە لەئێران سووتێنران، لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.
درەنگانێكی شەوی رابردوو لە رێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە تەرمی (چیا ناسر) گەیەنرایەوە هەرێمی كوردستان.
رۆژی سێشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، نازم دەباغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تێچووی هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ری و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی چیا ناسر-ی له ئه‌ستۆ گرتووه، چونكه ئه‌و رۆتیناته‌ی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه.
رۆژی 5ی ئەم مانگە، خێزانێكی پارێزگای هەڵەبجە كەلەژن و مێردێك بەناوی هێمن باقی و چیا ناسر و دایكی چیا عەزیمە پێكهاتبوون و بۆ چارەسەری پزیشكی سەردانی ئێرانیان كردبوو، لە لایەن باندێكەوە بەبیانووی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردن بۆیان، دوای بردنیان بۆ خانوویەك و دەرمانخوارد كردنیان، سووتێنران (جگە لە عەزیمەی دایكی چیا)، لەو كاتەشەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوون.
هــ. ر
AM:10:18:12/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 19080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت