دایكی ئه‌و كچه‌ی دوای ددان كێشان گیانی له ده‌ستدا سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات
سومەیە عەبدوڵا
وێستگه نیوز ـ
دایكی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌ی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای ددان كێشان گیانی له ده‌ستدا ده‌ڵێت، كچه‌كه‌یان هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه‌و پزیشكه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون، هه‌ر بۆیه سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، سومەیەی ته‌مه‌ن 16 ساڵان لەگەڵ دایکی سەردانی بنکەی تەندروستی سیدەکان دەکات بەمەبستی کێشانی دادنی، بەهۆی دەرزی سڕ کردنەوە فشاری خوێنی دادەبەزێت و دەبورێتەوە، بەپێی وتەی دایکی سومەیە دوای ئەوەی سومەیە بوراوه‌تەوە پزیشک پێی راگەیاندون حاڵەتەکە ئاسایە و تەنها فشاری خوێنی دابەزیوە هۆکارەکەشی ترس بوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دوای سێ کاتژمێر لە دەرهێنانی ددانی و گەڕانەوەیان بۆماڵ باری تەندروستی سومەیە تێکدەچێت و بەر لەوەی بگەیه‌ندرێتە بنکەی تەندروستی سیدەکان گیان لەدەست دەدات، لەئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی سۆرانیش رای دەگه‌یه‌نێت، تا ئێستا سکاڵایان لا تۆمار نەکراوە و بەڵام ئه‌وان بەدواداچوون دەکەن ئەگەر هەرکەم تەرخەمیه‌ک هەبوبێت لەلایه‌ن پزیشکەوە یان لای کارمەندەوەبێت ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا دەکەن.
سومەیە عەبدوڵا خەڵکی گوندی هەتکانە سەربە ناحەی سیدەکان تەمنی 16 ساڵە، بەپێی وتەی دایکی
کەچەکەیان هیچ نەخۆشیه‌کی نەبوە، ئه‌و پزیشكه‌كه بە کەمته‌رخەم دەزانێت و رای دەگه‌یه‌نێت سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.
هــ. ر
PM:09:12:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 12008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت