کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا



وێستگە نیوز- 
سەرچاوەیەک لەناو پەرلەمانی عیراقەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخراوە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئەوەیە لەناو لیژنەی یاسایی پەرلەماندا رێککەوتن دروست بێت لەسەر داڕشتنی کۆتایی بۆ مادانەی یاسای هەڵبژاردن کە ناکۆکیان لەسەرە. 

بەپێی سەرچاوەکە یەکێک لەو مادانەی لەناو لیژنەی یاساییدا ناکۆکی لەسەرە بازنەکانی هەڵبژاردنە و وتی، " مادەی 15 کە تایبەتە بە بازنەکانی هەلبژاردن ناکۆکیەکە لەسەر ئەوەیە ئایا هەڵبژاردنەکە یەک بازنەیی بێت یاخود بازنەی جیا جیا". 

دواخستنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عیراق لەکاتێکدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی 12 ی 2019 پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژادنەکان بدات. 


ش . ر 


PM:06:30:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت