سۆران.. كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له رێگه‌ی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
مقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگادار كرانەوە لەنەخۆشخانەی سۆران كە كچێك بەناوی (س ع ح) دوای ئەوەی بەمەبەستی دان كێشان هاتوه‌تە نەخۆشخانە و ددانی دەرهێناوەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە لەماڵەوە باری تەندروستی تێكچووە هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە لەرێگا گیانی لەدەست داوە.
وتیشی: "كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە له دایكبووی 2004ه، لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكەرەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێكردوە".
PM:06:03:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت