ژمارەیەك بەرپرسی یەكێتی لە گەرمیان دەستیان لەكار كێشایەوە


وێستگە نیوز-
كۆمەڵێك كادری یەكێتی یاداشتێكیان بڵاو كردۆتەوە و تێدا رەوتی كورەكانی تاڵەبانی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بەناوی بنەماڵەی تاڵەباتییەوە كۆنترۆڵی یەكێتیان كردووە، هاوكات وازهێنانی خۆشیان راگەیاند. 

لەو یاداشتەدا كە ئیمزای چەند لێپرسراوێكی لە یەكێتی نیشتیمانی ناوچەی گەرمیانی لەسەرە دەڵێن "لەدوای مردنی مام جەلالەوە ئیتر یەكێتیەكەی جاران نەماوە".

ئەوان رەوتەكەی بنەماڵەی مام جەلال بەوە تۆمەتبار دەكەن كە بە ناوی "بەنەماڵەی مام جەلالەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە شێوەیەكی نا عەدەلاتانە ئەوەی لەگەڵ ئەواندا نەبێت بە دژی بنەماڵەی مام جەلالی دەزانن.

ئەو كادرانە باس لەوە دەكەن كە لە ئەمڕۆوە ئەوان وازیان لە یەكێتی هێناوە و ئازادن لە ئیستاوە لە چ حزب و رێكخراوێكدا كار بكەن.

دەقی یاداشتەكە:
 


PM:01:12:11/12/2019






ئه‌م بابه‌ته 32644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو