وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

‌مەلود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا

وێستگە نیوز-
مەلود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا هەڕەشەی توند لە ئەمریكا دەكات بە نواندنی كاردانەوە، ئەگەر سزای ئابووری بەسەر توركیادا بسەپێنن.

چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند ئەگەر ئەمریكا سزا بەسەر وڵاتەكەیاندا بسەپێنێت بەهۆی كڕینی موشەكی "ئێس 400"ی روسی، ئەوانیش هەڵوێستیان دەبێت و كاردانەوە دەنوێنن.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە بارەی ئەگەری سزاکانی سەر تورکیا وتیشی "پێویستە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا تێبگەن کە بە خۆسەپاندن ناتوانن بگەن بە ھیچ دەرئەنجامێک".

 هاوكات راشیگەیاند کە ئەگەر لە ئەمریکا بڕیاری سزا بەسەر تورکیادا بدرێت، ئەوا دەکرێت ئینجەرلیک و کورەجیک بێنە بەرباسەوە.

چاوشئۆغلۆ ئاشكرايكرد "ئەگەر ئەمریكا چەكیان پێ نەفرۆشێت بە تایبەت فڕۆكەی "ئێف 34" ئامادەن لە روسیا فڕۆكەی پێشكەوتوو بكڕن و شوێنەكەی ئەوی پێ پڕ بكەنەوە".

د.ح

 


AM:11:49:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت