ئه‌مریكا.. له روداوێكی ته‌قه‌كردندا چوار كه‌س كوژران و برینداربون
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی ته‌قه‌كردندا له ولایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا، پۆلیسێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه له شاری جێرسی ستی له ولایه‌تی نیوجێرسی رویداوه و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاشكراشیكردوه كه دوو چه‌كدار له‌ناوچه‌كه‌دا بوون و دوای گه‌یشتنی پۆلیس پێكدادان رویداوه و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاندوه، پۆلیس به‌دوای ژن و پیاوێكدا گه‌ڕاوه كه گومانی لێكردون ته‌قه‌یان كردبێت.
دواتریش یه‌كێكیان له چالاكی خستووه و ئه‌وی دیكه‌شیان راوه‌دوو ناوه، هه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شه‌وه خوێندنگاكانی نزیك ته‌قه‌كردنه‌كه داخراون.
AM:09:22:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت