چالاكوانێكی دیكه‌ی عیراق دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كان كوژرا
عه‌لی لامی
وێستگه نیوزـ
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه له به‌غداوه به‌ره‌و پارێزگای واست، عه‌لی لامی، چالاكوانی عیراقی كوژرا.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه عه‌لی لامی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پارێزگای واست له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه فڕێندراوه و دواتر له ناوچه‌ی شه‌عب له به‌غدا، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌لی لامی یه‌كێك بووه له‌و چالاكوانه عیراقییانه‌ی كه له‌سه‌ر پارێزگای واستی به‌شداریی چالاكی له خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌بووه، به‌رده‌وام داوای كردوه خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه به‌ڕێوه بچێت.
لامی هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی هێمانانه‌دا بووه و به‌پێی دوایین پۆستی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك دژی ئه‌وه بووه په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وز بدرێت و لە پۆستێکی دیکەشدا وتبوی "تا نەمخەنە تابوتەوە ناگەڕێمەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی دووشه‌ممه‌ش 8ی كانونی دووه‌می 2019، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیلێكه‌وه، چولاكوانێكی مه‌ده‌نییان به‌ناوی فاهم تائی له‌به‌رده‌م هۆتێلێك له شاری كه‌ربه‌لا به چه‌كی بێده‌نگ كوشت.
AM:08:16:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت