مه‌زڵوم كۆبانی: نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له رۆژئاوای كوردستان، كارێكی ترسناكه
مه‌زڵوم كۆبانی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له رۆژئاوای كوردستان، به‌كارێكی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند، نیشته‌جێكردنی ئه‌و یه‌ك ملیۆن كه‌سه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌نیازه له هه‌ردوو شاری گرێ سپی و سه‌رێ كانی نیشته‌جێیان بكات، مایه‌ی مه‌ترسیه و مه‌به‌ست لێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شاره‌یه به كه‌سانی نامۆ.
فه‌رمانده‌ی شه‌ڕڤان راشیگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له روسیا و ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتیی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه داگیركراوه‌كانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و داوای لێ‌كردن پابه‌ند بن به به‌ڵێنه‌كانیان و میكانیزمێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و دوو شاره دابنێن.
رۆژی دووشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكدا له به‌رده‌م وه‌زیرانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی رایگه‌یاند كه كاریان كردوه بۆ نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كانی باكوری سوریا و پشتیوانی‌یان ده‌كات بۆ بینادانی ناوچه‌ی نیشته‌جێكردنی نوێ له رۆژئاوای كوردستان.
PM:11:00:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت