بەغدا..گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروست بوو


وێستگە نیوزـ

لە گۆڕەپانێكی خۆپیشاندان لە شاری بەغدا، گرژی كەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەر گازی فرمێسکڕێژ کەوتن.

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئەوەی گروپێك كە گومان دەكرێت بە مەبەست رەوانەی ناو خۆپیشاندەرانی وەسبە لە شاری بەغدا كرابن، گرژییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دروست كرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

لەلایەكی دیكەوە، هەر ئەمشەو لە قەزای حەمزە سەر بە پارێزگای دیوانییەی باشووری عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خەڵكی ناڕازیی ناوچەكە دەستیانكردووە بە سوتاندنی تایە و گرتنی چەند رێگەیەك.

لە رۆژی 25ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، شەپۆلێك خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی باشوری عیراقی گرتووەتەوە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە زیاترلە 400 كوژراون و زیاتر لە 15 هەزاری دیكەش بریندار بوون و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش دەستی لەكاركێشاوەتەوە و حكومەتەكەی بۆ حكومەتی كاربەڕێكەر گۆڕیووە.


PM:09:25:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت