بەڤیديۆ..دەرون گێژەن: کچێکم خۆش دەوێت پێم ڕازی نابێت
وێستگە نیوز-
دەرون گێژەن پێشكەشكاری بەرنامەی "دەرون و دیاردە"، لە بەرنامەكەیدا پەيوەندی بە شێخێكەوە دەكات و تاقی دەكاتەوە.
دەرون لەگەڵ بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆكەدا دەڵێت "ھەر بۆ تەنز لە نێو بەرنامەکە تەلەفۆنم بۆ بەناو شێخێک کرد، وتم من کچێکم خۆش دەوێت و پێمرازی نابێت وتی دووسەدوپەنجا ھەزارم بەرێ و خەمت نەبێت لە ماوەی چل رۆژدا وایلێدەکەم شێت ببێت بۆت".
ئاشكراشیكرد "لەکۆتا بەرنامەم لەسەر فاڵچی و بەناو شێخ و ساختەچیەکان، دوابریار درا و ژمارەی گەرممان دانا بۆ ئەو قوربانیانەی دەیانەوێت مافە مادییەکانیان دەستبکەوێتەوە، یەک لە و نموونانە پۆلیسی ھەولێر پێنج دەفتەر دۆلاری بۆ خانمێک گێراوەتەوەو فاڵچیەکەش گیراوە، بۆیە بێدەنگ مەبن".
ئەم بەرنامە هێشتا بڵاون نەكراوەتەوە و تەنها لە ریكلامی بەرنامەكەدا ئەو دیمەنە هاتووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بەرنامەكە لە كەناڵی "كوردستان 24" بڵاو بكرێتەوە.
PM:06:06:10/12/2019
ئهم بابهته 114016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت