شووی به فه‌رشێك كرد
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر ئامۆژگاریی هاوڕێكانی و به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ فه‌رشه‌كه‌ی، ژنێكی ته‌نیای به‌ریتانی ساڵ بڕیاریدا شوو به فه‌رشه‌كه‌ی بكات.
ژنه‌كه به‌ناوی بیكی كۆكس، ته‌مه‌نی 26 ساڵه و دایكی دوو منداڵه و خه‌ڵكی شاری مانچسته‌ره له به‌ریتانیا، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه فه‌رشێكی كڕیووه و ناوی لێ ناوه "مات" و زیادله پێویست پێوه‌ی هۆگر بووه.
له‌به‌ر خۆشه‌ویستیی بۆ فه‌رشه‌كه و هۆگربون پێوه‌ی، هاورێكانی كه هه‌میشه گاڵته‌وگه‌پیان له‌گه‌ڵ كردوه، بۆ خۆشكهیفی پێیان وتوه: "كه ئه‌ونده فه‌رشه‌كه‌ت خۆشده‌وێت، بۆچی شووی پێ ناكه‌یت؟" له‌سه‌ر داوای هاوڕێكانیشی بیكی بڕیاریداوه شوو به فه‌رشه‌كه‌ی بكات.
بۆنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بیكی و مات (فه‌رشه‌كه) كاتژمێرێكی خایاندوه و بیكی ده‌ڵێت ئه‌وكاته‌ی كه منداڵه‌كانی ده‌خه‌ون، ئه‌میش ده‌چێته لای فه‌رشه‌كه‌ی و ده‌ست ده‌كات له قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و رازی دڵی خۆی بۆ ده‌كات.
PM:11:56:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت