بەرهەم ساڵح: پابەندین بە دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ لەکاتی دەستوری خۆیدا



وێستگە نیوز- 
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، پابەندن بەو کاتەی دەستوری عیراق دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە رەزامەندی گەلی عیراقی لەسەر بێت.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراقدا هاتووە، "ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی 12 ی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق کۆبووەتەوەو بارودۆخی سیاسی وئەمنی عیراقیان تاوتوێ کردووە". 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆک کۆماری عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە پابەندن بە کاتەی دەستوری عیراق دیاریکردووە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بۆ عیراق کە لێهاتوو بێت جێی رەزامەندی گەلی عیراق بێت، بتوانێت داواکانی خەڵک بەدیبهێنێت ". 

هاوکات سەرۆک کۆماری عیراق توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا رەتکردووەتەوەو راشیگەیاندووە، دەستور زامنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕین و پاراستنی خۆپیشاندەران و ئاسایشی گشتی کردووە. 

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "سەرۆک کۆماری عیراق جەختی لەوە کردووەتەوە هێزە ئەمنیەکان چالاکوانان بپارێزن لە رفاندن و هەڕەشە کە لەلایەن کەسانی تاوانکارەوە ئەنجامدەدرێن و هەروەها کارکردن بۆ پشتیوانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بە مەبەستی سەروەری یاسا". 


ش . ر 



PM:06:38:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو