سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: دامەزراوەکانمان گیرۆدەی گەندەڵییە
وێسستگە نیوز-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تائێستاش دامه‌زراوه‌كانی هەرێمی کوردستان گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵییه.
ئه‌مڕۆ 9ى 12 له‌سه‌ر ئاستى جیهان ڕۆژى جیهانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رزڕاده‌گیرێت و ده‌كرێته ده‌رفه‌تێك بۆ باسكردن له‌گونجاوترین میكانیزمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه.
ئەمڕۆ لە ڕۆژى جیهانیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى-دا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وتی، "هه‌رێمى كوردستان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه خاڵى و دابڕاو نییه له بوون و كاریگه‌رییه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، هاوكات پێده‌چێت هێشتا ده‌ستمان به گونجاوترین میكانیزم بۆ سزادانى گه‌نده‌ڵكاران نه‌گه‌یشتبێت، یان چه‌ك و ئامڕازه‌كانمان له ئاستى خواستدا نه‌بووبێت، بۆیه تائێستاش دامه‌زراوه‌كانمان گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵییه، كه ئه‌ركى لێبڕاوانه‌ى خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌مووان له ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه تا ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاگه‌یاندن و تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتى".
ئاماژەی بەوەش کرد، هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى یه‌كه‌مى تێپه‌ڕاندووه‌و چ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و چ حیزبه سیاسییه‌كانیش به‌ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌نده‌ڵى ڕۆچووه‌ته نێو جومگه‌كانى فه‌رمانڕه‌وایی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیشى گرتوه‌ته‌وه.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، پێمان وایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربارى ئاڕاسته‌كردنى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت ئه‌ركى خۆى له به‌رجه‌سته‌كردنى دروشمى ڕاگه‌یه‌ندراوى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌پلان و ستراتیژ به‌جێبهێنێت".
ش . ر
PM:06:13:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت