به وێنه‌و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی پێنجوێن دژی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، هاوڵاتیانی پێنجوێن دژی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو رێگه‌ی پێنجوێن _ سلێمانیان داخست.
هاوڵاتییانی پێنجوێن، پێشتر كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌بوو، ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كاره‌باكه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه و نه‌وتی سپیش دابه‌ش نه‌كراوه به‌سه‌ریاندا.
خۆپیشاندەران لە دەروازی سنووری پێنجوێن خێمەیان هەڵداوە و رایدەگەیەنن تا کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت بەردەوام دەبن لەسەر خۆپیشاندان.
PM:02:51:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت