جگه‌ره‌ كێشان له‌ ناو تاكسی و پاس دا قه‌ده‌غه‌ كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی‌ هەرێم رایگەیاند، جگەرەکێشان لەناو تاکسی و پاسدا قەدەغەیە و بەکارهێنانی رادیۆش بە ئارەزوومەندانە دەبێت لەگەڵ سەرنشیندا.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گه‌یاندنی هه‌رێم، جگەرەکێشان بۆ سەرنشین و شۆفێری تاکسی و پاس قەدەغەیە و ئەو کەسانەش کە سەرپێچی بڕیارەکە دەکەن سزای مادی دەدرێن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە دەرکردنی بڕیارەکەدا پشت بە رێنماییەکانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی دەبلیو ئێچ ئۆ بەستراوە کە تایبەتە بە جگەرە کێشان لە شوێنە گشتییەکان.

لە بڕگەیەکی دیکەی نوسراوەکەشدا باس لەوە کراوە کە بەکارهێنانی رادیۆی ئۆتۆمبیلی تاکسی و پاس لەسەر خواستنی سەرنشین دەبێت و دەبێت ئەگەر سەرنشین داوای نەکرد رادیۆ بکوژێندرێتەوە و دەبێت هەماهەنگی لەنێوان سەرنشین و شۆفێردا هەبێت، بەڵام لە کاتێکدا تاکسی و پاسەکان سەرنشینینان پێ نەبێت شۆفێران بە ویستی خۆیان دەتوانن رادیۆ بەکاربهێنن.

هــ. ر

ب.ب


PM:02:02:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت