شێخ سدیق عهبدولعهزیز كۆچی دوایی كرد
شێخ سدیق عەبدولعەزیز
وێستگه نیوز ـ
شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای گەورەی هەڵەبجە و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
شێخ سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی 1939 لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی 1960 شانەی رێکخستنی برایانی موسڵمان و، لەساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە.
شێخ سدیق کە زانایەکی گەورەی هەڵەبجەیە لەساڵی 1986 فەرمانی دەستگیرکردن و کوشتنی لەلایەن بەعسەوە بۆ دەرکراوە، لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت.
ئهمڕۆ دووشهممه 9ی كانوونی یهكهمی2019 بەهۆی نەخۆشییەوە له سلێمانی کۆچی دواییکرد، رۆژی سێشەممە 10ی كانوونی یهكهمی 2019، یەکەم رۆژی پرسەکەیهتی لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق لە هەڵەبجە.
هــ. ر
PM:01:27:09/12/2019
ئهم بابهته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت