كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
بارانبارین بەردەوام دەبێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان، له هه‌ندێ ناوچه‌ش ئاستی بارانبارین زیاتر ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله، سلێمانی 9 پله، دهۆك 9 پله، كه‌ركوك 13 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ ناوچه، له كاته‌كانی ئێواره‌دا ئاستی بارانبارین كه‌متر ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه هاتووه: هه‌ولێر 11 پله، سلێمانی 10 پله، دهۆك 9 پله، كه‌ركوك 14 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:37:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت