ئه‌مڕۆ یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆش مووچه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له خه‌زێنه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا مووچه وه‌رده‌گرن.
هاوكات به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌شكرا.
هــ. ر
AM:08:27:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت