به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا هۆشداریی توند ده‌ده‌نه عه‌بدولمه‌هدی
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزی سێ وڵاتی ئه‌وروپا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق ده‌كه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شوێنه‌كانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دووربخاته‌وه و هاوكات ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عیراقیان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2019، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باڵیۆزانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی دەستلەکارکێشاوەی عیراق كۆبونه‌ته‌وه و ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عیراقیان كردوه.
هه‌ر سێ باڵیۆزه‌كه دا‌واشیان له عه‌بدولمه‌هدی كردوه كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌كات، خۆپیشانده‌ران بپارێزێت و به خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكات و لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌رپرسن له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و رێگا نه‌دات هیچ گروپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت كار بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه باڵیۆزانی ئه‌و سێ وڵاته داوایان له سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق كردووه بڕیاره‌كانی ماوه‌ی رابردووی جێبه‌جێ بكات سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره پێشێل ده‌كه‌ن.
PM:08:50:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت