بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: لەوانەیە نەتوانین ئەمساڵ كارەبا بە هاوڵاتیان بدەین
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد بەهۆی كەم بوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەگەر بەم جۆرە خواستی لەسەر بێت، لەوانەی ئەم زستانە تەنها بتوانن كارەبا بۆ نەخۆشخانە و گرتوخانەكان دابین بكەن.
سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی لە سیپۆزیۆمی بارودۆخی کارەبا، ئاشكرایكرد كە ئێستا رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە چاو پێشوو بۆ نیوە كەمی كردووە و لە 6000 مێگاواتەوە بۆ 3000 دابەزیوە.
ئاشكراشیكرد ئەگەر بەم جۆرە خواست لەسەر كارەبا هەبێت، ناتوانن ئەو هەشت كاتژمێرەی ئیستا دەیدەن بە هاوڵاتیان بەردەوام بێت و تەنها بۆ نەخۆشخانە و گروتوخانە و شوێنە پێویستەکان دابین دەكرێت.
د.ح
PM:12:27:08/12/2019
ئهم بابهته 24888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت